عێراق دوورگەیەکی پیشەسازی بۆ پەرەپێدانی نەوت دادەمەزرێنێت
K24 - ههولێر:
بۆ دامەزراندنی دوورگەیەکی پیشەسازی لە ئاوە هەرێمییەکان، وەزارەتی نەوتی عێراق یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای (بۆسکالیس)ـی هۆڵەندی واژۆ کرد، ئەوەش بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای نەوتی عێراق لە هەناردە و کۆگاکردن.
به گوێرهی راگهیهندراوێكی وهزارهتی نهوتی عێراقی، سامر غەزبان وەزیری نەوت رایگەیاند، ئەم یادداشتنامەیە بۆ زیادکردنی توانای کۆگاکردنی 6 ملیۆن بەرمیلە رۆژانە لهگهڵ زیادکردنی توانای هەناردەکردنی رۆژانە 3 ملیۆن بەرمیل نەوت.
کۆدی بلیچ نوێنەری کۆمپانیای بۆسکالیس گوتی: "دڵخۆشن بە دووبارە هاوکاری لەگەڵ عێراق"، جەختیشی کردەوە کە " کۆمپانیاکە هەڵدەستێت بە داڕشتن و توێژینەوەی گشتگیر بۆ پڕۆژەکە بە مەبەستی دامەزراندنی دوورگەکە لە ماوەی ساڵێکدا".
به گوێرهی گوتهی نوێنهری كۆمپانیاكه، دواتر راستەوخۆ دەست بەکارکردن دەکەن و پرۆژەكەش دوو ساڵ دەخایەنێت، بەوەش کۆی ماوەی پڕۆژەکە 3 ساڵ دەخایەنێت.
ئ. م