بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری هه‌ژاند
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.3 پله‌ی رێخته‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری هه‌ستی پێكراوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن دانیشتووانی ناو شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری پارێزگاكه به روونی هه‌ستی پێكراوه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نه‌بووه.
به گوێره‌ی ده‌زگای سه‌نته‌ری چاودێری بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپی، سه‌رچاوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی شاری پاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه و له قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر بووه.
به گوێره‌ی ئه‌و ده‌زگا ئه‌وروپییه، له شاری سنه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ریشی هه‌ستی پێكراوه.
ئ. م