له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كورد پێكهات
K24 - هه‌ولێر:
فرانشۆیس ئه‌لفۆنسی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپا كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كوردیان له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا راگه‌یاند.
په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا جه‌ختیش ده‌كانه‌وه، به ئامانجی پاڵپشتی له مافه‌كانی كورد كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كورد له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا دامه‌زراوه و نۆی مانگی داهاتووش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌لفۆنسی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌ده‌په رایگه‌یاند: "به به‌شداری په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی چه‌پ و سه‌وز و سۆسیال دیموكرات كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كورد دامه‌زراوه، له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ش 15 په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپا به‌شدارن و پێشبینیش ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوو ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا له‌نێو كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كورد زیاتر ببێت".