وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتوگوزاردا گه‌یشته پله‌ی یه‌كه‌م
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "ئەم ساڵ گەشتوگوزار لە وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستاندا بە رێژەی لە 38% پلەی یەکەمی تۆمارکرد".
نادر رۆستی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "لە ساڵانی ڕابردوو لە لایەن سەرمایەداری بیانی و ناوخۆیی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە کەرتی جۆراو جۆر کراوە، بە تایبەت لە کەرتی نیشتەجێکردن و کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار، بە پێی زانیاریەکانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، کەرتی گەشتیاری لە پلەی چوارەمه‌وه ساڵ دوای ساڵ بەرزبۆتەوە و هاتۆتە پێشەوە، لە ساڵی 2013 گەیشتە ئاستێکی بەرز و لە 26% وەبەرهێنانی پێکهێناوە، بەڵام ساڵی 2019 ئاستی وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاریی زۆر جیاوازترە و لە 8 مانگی ڕابردوو زۆر بەرزبۆتەوە و ژمارەیەکی پێوانەی تۆمارکرد و بوو بە یەکەم کەرت و بە رێژێکی زۆر جیاواز پێش کەرتەکانی تر کەوت کە لە 38%ـی تۆمار کرد".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بڕی پارەکەشی گەیشتووه‌ته نزیکەی یەک ملیار دۆلار، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی زۆر گرنگە، سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆریش پڕۆژە هەیە کە لە سەر زەوی گەشتوگوزار و شارەوانی کراون و لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراون، هەندێک پڕۆژەی دیکەش هەیە لە مامەڵەدان و تۆمار نەکراون، کاتێک سەرجەمیان تۆمار دەکرێن، رێژەی وەبەرهێنانی گەشتیاری بەرزدەبێتەوە بۆ زیاتر لە 50%".
نادر رۆستی گوتوویه‌تی، ئەمانە ئاماژەی زۆر گرنگن بۆ پێشکەوتنی کەرتی گەشتیاریی بە شێوەیەکی خێرا‌و پێشبینی نەکراو، ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاریشی بۆ بەرقراربوونی ئاسایشی هەرێم و ئەو پلانە گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه لە دەستەی گەشتوگوزار بۆ به‌ره‌وپێشبردنی کەرتی گەشتیاری هەرێم داڕێژراوە.