مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ مه‌زهه‌ری خالقی ده‌كات

سه‌رۆك حكومه‌ت په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خالقی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/9/18 لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە هونەرمەند مەزهەری خالقی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی (خاتوو رێسان)ی هاوژینیەوە .

دەقی پرسەنامەکە:

بەڕێز مامۆستا مەزهەری خالقی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (رێسان)ی هاوژینتم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و ئومێدەوارم خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2019/9/18