واشنتن: هه‌موو بژارده‌كان له دژی ئێران به‌رده‌ستن به جه‌نگیشه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆبیرن ئۆ براین، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، چاوەڕوانی زانیاریيەکان دەکەن لە سعودیە و لەم قۆناغەش سزای زۆر زیاتر دەخەنە سەر ئێران و گوتیشی: "سزاکان لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو رادەگەیێنن".
ئۆ براین ئاماژەی بەوەشدا کە هه‌موو بژاردەکان، بە بژاردەی جەنگیش بەردەستن، بەڵام ئەوان دەخوازن ئەوە روونەدات، ئەگەر رووشبدات ئەوان لە پێگەیەکی بەهێزن و هەرچییەك پێویست بکات ئەنجامی دەدەن.
ئۆ براین ده‌ڵێت: "دەمانەوێت بزانین چی روودەدات، زۆر بژاردەمان هەیە، بژاردەی هەرە مەزن هەیە، بژاردەی دیكه‌ش لەسەر مێزن، مەبەستم لە بژاردەی هەرە مەزن بەکارهێنانی چەکی ناووکیی نيیە، بەڵکو بەکارهێنانی هێز و جەنگە، ئێمەلە پێگەیەکی زۆربەهێزداین ئیستا، هەموو بژاردەکانیش لەبەردەستن".
ئه‌و سزا نوێیانه‌ی سه‌ر ئێران، دوای بۆردومانكردنی دوو پاڵاوگه‌ی گه‌وره‌ی كۆمپانیای ئارامكۆی نه‌وتی سعوودین، ئه‌گه‌رچی ریاز تاران به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات به مووشه‌كی ئێرانی "یا عه‌لی" بۆردومان كراون، به‌ڵام له‌ولاوه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌یان راگه‌یاندووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سعوودیه له باره‌ی هێرشی سه‌ر ئارامكۆ رایگه‌یاند، كه پارچه‌كانی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه كه هێرشه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه و مووشه‌كه له جۆری "یا عه‌لی" بووه، تا ئێستاش تاران هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
كه‌مێك به‌ر له ئێستاش، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته ریازی پایته‌ختی سعوودیه و ده‌یه‌وێت له نزیكه‌وه زانیاری له باره‌ی هێرشه‌كه كۆبكاته‌وه.
ئ. م