له كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی زانسته پزیشكییه‌كان زانیاریی نوێ له باره‌ی شه‌كره ده‌خرێته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
شێرزاد عه‌لی، شاره‌زای بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و توێژه‌ری نه‌خۆشیی شه‌كره رایگه‌یاند، له ئاستی جیهاندا ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشیی شه‌كره تا دێت زیاتر ده‌بێت.
شێرزاد عه‌لی گوتیشی: سێ هۆكار ده‌بنه هۆی تووشبوون به شه‌كره، ئه‌وانیش، كه‌م خه‌وی، كه‌میی جووڵه، خواردنی ناڕێكوپێك و خراپ.
روونیشی كرده‌وه، شه‌كره‌ی جۆره‌ی 2 ده‌كرێت له رێی رێكخستنی خۆراكه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌مڕۆ به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان24، یه‌كه‌م كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی زانسته پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا، 6 زانكۆ به‌شدارن و 4 زانكۆیان له هه‌رێمی كوردستان و یه‌ك زانكۆ له كۆماری ئیسلامیی ئێران و زانكۆیه‌كیش له فینله‌نداوه به‌شدارییان كردووه.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی بواری پزیشكی ده‌خرێنه ڕوو.
كارزان محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی كۆنفڕانسه‌كه، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئامانجمان ئه‌وه بووه، پزیشكانی هه‌رێمی كوردستان له وه‌رزی نوێ‌دا نوێترین توێژینه‌وه و پێشكه‌وتنی بواری پزیشكی‌یان له‌به‌ر ده‌ست بێت.
گوتیشی: زیاتر له 12 كه‌س له وڵاتانی جیاجیا و له 41 وڵاتی به‌شداربووی كۆنفڕانسه‌كه‌وه هاتوون و هه‌ریه‌كیان ئه‌زموونێكیان هه‌یه و لێره باس له نوێترین گۆڕانكارییه‌كان ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌ش كرد، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن بتوانن تاقیگه‌ی نوێ له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه و سوود له ئه‌زموونی ئه‌و شاره‌زایانه بكه‌ن.
ئاشكراشی كرد، زیاتر له 236 توێژه‌ر له كۆنفڕانسه‌كه به‌شدارن. هه‌ریه‌ك به توێژینه‌وه‌یه‌كی جیاواز له سێكته‌ره‌كانی بایۆلۆجیای پزیشكیی، ده‌رمانسازسی و ددانسازسی و سێكته‌ری پزیشكیی، له هه‌ر سێكته‌رێك كۆی ئه‌و ئه‌نجامانه كۆ ده‌كه‌ینه‌وه و راسپارده‌كان ده‌كه‌ینه راپۆرتێك و ده‌یده‌ینه وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم.
كۆنفڕانسه‌كه به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان24 به‌ڕێوه ده‌چێت و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.