زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك یه‌كه‌مین ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی ساز ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/9/2019، یه‌كه‌مین ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت و كوردستان 24 چالاكییه‌كانی رێوڕه‌سمه‌كه رووماڵ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ر یه‌كه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ژماره‌یه‌كی زۆری میوانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به‌شداریی له‌و ئاهه‌نگه‌دا ده‌كه‌ن.
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك له پێناسه‌كردنی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: "ده‌زگایه‌كی خوێندنی باڵایه و به ئامانجی قازانجكردن له ساڵی 2014 دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵكوو ئامانجی سه‌ره‌كیی زانكۆكه په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی داهاتوو و پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌ی پاشه‌ڕۆژه له رێگای خولی خوێندنی ئه‌كادیمی و پرۆگرامی هاوچه‌رخ، به‌بوونی ئه‌ندامه ده‌سته‌بژێره‌كانی ده‌سته‌ی خوێندنی زانكۆكه.
زانكۆكه ده‌كه‌وێته پارێزگای دهۆك و به خێرایی بوو به ناوه‌ندێكی سه‌ركێش و سه‌رنجڕاكێشی ناوچه‌كه له بواری خوێندنی باڵادا.
زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک لە ساڵی 2014 لە دهۆک دامەزراوە و لە ساڵی 2015 یەکەم گەڕی وەرگرتنی قوتابیانی دەست پێ کردووە و لە 4 کولیژ و 12 بەش پێک دێت.