حه‌لبووسی به پێشنیازێكه‌وه گه‌یشته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه 19/9/2019، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گه‌یشته شاری هه‌ولێر و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له‌لایه‌ن رێواس فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی لێ كرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، حه‌لبووسی زۆر له شاری هه‌ولێر نامێنێته‌وه و ده‌چێته پارێزگای دهۆك و به‌شداریی چه‌ند چالاكییه‌ك ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش پێشنیازێكی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه.
سه‌ردانی حه‌لبووسی بۆ هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ، سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه و چه‌ندین پرسی گرنگ و جێی بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایان تاووتوێ كرد.
سه‌ردانی حه‌لبووسی له كاتێكدایه جووڵه‌یه‌كی سیاسی و دیپلۆماسیی فراوان له‌نێوان شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه به ئامانجی لێكتێگه‌یشتنی زیاتر و چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی بوودجه و ناوچه كوردستانییه‌كان و دۆسیه‌ی نه‌وت و چه‌ندین پرس و بابه‌تی گرنگی دیكه.