زاخۆ .. تەرمی گەنجێکی 17 ساڵان دۆزرایەوە

K24 - زاخۆ:
ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵان، له گه‌ڕه‌كی كارێزی رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای زاخۆ دۆزرایه‌وه، كه شوێنه‌واری گوللـه به جه‌سته‌یه‌وه دیاره.
په‌یامنێری كوردستان 24 له زاخۆ رایگه‌یاند، گه‌نجه‌كه بە چەند گوللـەیەك کوژراوە و له گەڕەکی کارێزی رۆژھەڵاتی شارەکە فڕێدراوه، بەڵام ھێشتا ناسنامەی دیاری نەکراوە کە کێیە و خەلکی کوێیە.
ئێستا ته‌رمی گه‌نجه‌كه رەوانەی پزیشکیی دادی زاخۆ کراوە و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ته‌ندروستیی زاخۆ به کوردستان24ی راگه‌یاند، شوێنی چوار گوللـە به جه‌سته‌ی گەنجەكه‌وه دیاره، كه دووانیان لەسەری دراون و یەکێك لەدەست و یەکێكیش لە قاچی.
پۆلیسی زاخۆ رووداوەکەی بۆ كوردستان 24 پشتڕاست کردەوە و راشیگه‌یاند، گه‌نجه‌كه له‌و شوێنه نه‌كوژراوه، به‌ڵكوو ته‌نیا ته‌رمه‌كه‌ی له‌وێ فڕێدراوه، ئێستاش لێکۆڵینەوەیان لەو بارەیەوە دەست پێ كردووه.
ئ. م