له نایجیریا نه‌وت دزین زیانی زیاتر له ملیارێك دۆلاری له وڵات داوه
K24 – هه‌ولێر:
له نایجیریا په‌تای دزی و كونكردنی بۆرییه‌كانی نه‌وت زیانی 1 ملیار و 35 ملیۆن دۆلاری له ئابووری وڵات داوه. به‌وپ ێیه‌ی له شه‌ش مانگی رابردوودا 22 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت دزراوه.
له ئه‌بوجای پایته‌خت، ئه‌نجوومه‌نی ئابووری نیشتمانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، كه‌رتی نه‌وت به هۆی دزیكردنه‌وه زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ی زانیاری به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له شه‌ش مانگی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، كونكردنی بۆرییه‌كانی نه‌وت و دزینی نه‌وت بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی 22 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل و به‌و هۆیه‌شه‌وه، نایجیریا زیانی یه‌ك ملیار و 35 ملیۆن دۆلاری به‌ركه‌وتووه.
به‌رپرسانی وڵاته‌كه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، زیانه‌كان بۆ چه‌ند هێنده‌ی ئه‌وه‌ی تۆمار كراوه هه‌ڵده‌كشێن.
نایجیریا خاوه‌ن یه‌ده‌گێكی زۆری نه‌وت و غازی سرووشتییه و یه‌ده‌گی نه‌وتی ده‌گاته 70 ملیار به‌رمیل نه‌وت و له ئه‌فریقادا دووه‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌نارده‌كاری نه‌وته و رۆژانه دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت بوونه‌ته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به‌رپرسانی حكوومی و كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌ی زۆرتر له لایه‌ن كۆمپانیا بیانییه‌كانه‌وه و خه‌ڵكی ئاسایی وڵاته‌كه‌ش له ره‌وشێكی خراپی ژیان و گوزه‌راندان، به تایبه‌تی ویلایه‌تی ده‌لتای نایجیریا كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌ی وڵاته‌كه‌یه به نه‌وت.