"بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له‌به‌رخاتری مێسی كاتی یارییه‌كی بگۆڕێت"
ئه‌م هه‌فته‌یه دوو گه‌ڕ له لالیگای ئیسپانیا به‌ڕێوه ده‌چێت و مه‌راسیمی فیفاش تایبه‌ت به به‌خشینی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی 2019 هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بارسێلۆنای ناچار كردووه كه داوا بكات یارییه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی به‌هۆی به‌شداریكردنی مێسی له مه‌راسیمه‌كه بۆ رۆژی دواتر دوابخات.
بارسێلۆنا سبه‌ی شه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی گرنادا، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووش له كامپ نوو میوانداریی ڤیاریال ده‌كات، به‌رپرسانی بارسێلۆنا ده‌یانه‌وێت یارییه‌كه‌ی ڤیاریال بۆ رۆژی چوارشه‌ممه دوابخات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له لیۆنێل مێسی، فرینكی دیۆ یۆنگ و تیر شتیگن كه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی 2019 به‌ربژێركراون و رۆژی دووشه‌ممه ده‌بێت گه‌شتی ئیتاڵیا بكه‌ن و له شاری میلانۆ ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ی فیفا ببن.
بارسێلۆنا ئه‌م داواكارییه‌كه‌ی له پێناو پشووی زیاتری بۆ یاریزانه‌كانی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا كردووه، به‌ڵام به‌خێرایی داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌تكرایه‌وه.
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له پێناو مێسی به ناچاری كاتی راهێنانه‌كانی له ئێواره‌وه بۆ به‌یانی دووشه‌ممه گۆڕی، به‌وپێیه‌ی مێسی ئێواره‌كه‌ی ده‌بێت له میلانۆ به‌شداریی له خه‌ڵاته‌كانی (زه بێست) بكات.