له ترسی هێرشی ئه‌مریكا ئێران باری نائاسایی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایيهاتنی ئه‌و واده‌یه‌ی ئه‌مریكا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران داینابوو، تاران ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی باری نائاسایی له دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی راگه‌یاند.
محه‌مه‌د ره‌زا سه‌میعی، جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای پارسى پترۆكیمیاویی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ى ئه‌یلوولی 2019 رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌و شوێنانه‌ی نه‌وتی لێبهرههمدههێندرێت باری نائاسایی ڕاگه‌یاندووه.
به‌وته‌ی به‌رپرسه ئێرانییه‌كه، تیمی قه‌یرانه‌كان، ئاگركوژێنه‌وه و شاره‌زایان له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر پێشهاتێك كه رووبدات.
راگه‌یاندنی ئه‌وپه‌ڕی باری نائاسایی له‌و دامه‌زراوانه‌ی ئێران له‌سه‌ر داوای هێزی به‌رگریی ئاسمانی ئێران بووه.
شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بژارده‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێرانیان خستوه‌ته به‌رده‌ست دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه دواتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیار لهبژاردهیهك ده‌دات.
ئ. م