كه‌ربه‌لا.. له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 12 هاووڵاتی كوژران
K24 - هه‌ولێر:
له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی گشتی له نزيك بازگەى 54ى كه‌ربه‌لا، 12 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و 5 دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق، بۆمبه چێنراوه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێلێه‌كه له نزیك شاری كه‌ربه‌لا دانراوه‌ته‌وه, ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كرێت، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ته‌ندرووستییه‌كان، تیمه‌كانی فریاگوزاری بریندارانیان گواستووه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی و پێویستیان بۆ كراوه.
ئێستا ناوچه‌كه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌مارۆدراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستیپێكردووه.
ئ. م