شەڕی پەكەكە و توركیا دەرگای 7 قوتابخانەی ئامێدی دادەخات

گوندنشینان داوا دەكەن شەڕ لە ناوچەكانیان دووربخرێتەوە
kurdistan24.net

K24 - ئامێدی

بەهۆی بۆردومانکردنی پێگەکانی پەکەکە، لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە لە سنووری ئامێدی دەرگای 7 قوتابخانە بەڕووی قوتابیان داخراوە و قوتابیانی ئەو قوتابخانانە بۆ درێژەدان بە خوێندن ناچارن روو لە ناوچەکانی دیکە بکەن.

ژمارەیەك لە گوندنشینانی دەڤەری ئامێدی ئاماژە بەوەدەكەن، بەھۆی بۆردومانی پێگەكانی پەكەكە لە ناوچەكە بەشێك لە ھاووڵاتیان ماڵەكانیان باركردووە و لە دھۆك و شارۆچكەكانی ئەو سنوورە نیشتەجێ بوونە.

ھەندێك لە ھاووڵاتیان باس لەوەدەكەن دەبێ كرێی گواستنەوە بدەن تا منداڵەكانیان بۆ خوێندن بنێرنە شوێنە ئارامەكان، كە بەشێكیان لە توانایاندا نییە كرێی ئۆتۆمبێل بدەن، داوا دەكەن شەڕ لەناوچەكانیان دوور بخرێتەوەو دەرگای قوتابخانەی گوندەكانیان بكەنەوە.

ھ.م