چاڤی: ئاره‌زووی راهێنه‌رایه‌تی له پرێمه‌رلیگ ده‌كه‌م
چاڤی هێرناندێز ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئیسپانیا و بارسێلۆنا له چاوپێكه‌وتنێكدا دووپاتیده‌كاته‌وه هیواداره بگه‌ڕێته‌وه ئیسپانیا و راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا بكات، ئاره‌زووی ئه‌وه‌ش ده‌كات رۆژێك له رۆژان له پرێمه‌رلیگیش راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی گه‌وره بكات.
له‌مباره‌یه‌وه چاڤی هێرناندێز ده‌ڵێت: كێ هه‌یه حه‌ز به پرێمه‌رلیگ نه‌كات، كه‌ش و هه‌وای یاریگه‌كانی تۆپی پێ له ئینگڵاند و ئه‌و یاریزانانه‌ی له خوله‌كه یاریی ده‌كه‌ن جۆش و خرۆشێكی گه‌وره‌ی به پرێمه‌رلیگ داوه.
چاڤی ده‌شڵێت: بێگومان ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی راهێنه‌رایه‌تیم له پرێمه‌رلیگ بۆ بڕه‌خسێت یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو مانچێسته‌ر سیتی، مانچێسته‌ر یونایتد یانیش چێڵسی و ئارسێناڵ و تۆتێنهام هه‌ڵده‌بژێرم.
چاڤی گوتیشی: یۆرگن كلۆپ و پۆچێتینۆ و ئۆنای ئێمرێ له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌وانه‌ی له پرێمه‌رلیگن، كاری گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه، بێگومان منیش تامه‌زرۆی راهێنه‌رایه‌تیكردنم له پرێمه‌رلیگ، راهێنه‌رایه‌تیكردنیش له لالیگا و له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا خه‌ونێكه و هیوادارم ببێته راستی.