ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌هه‌رێم تاوتوێ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له عێراق رایده‌گه‌ینێت: په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان و راوێژكارانی سه‌ربازی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی داهاتوو تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌مرۆ 23 ی ئه‌یلولی 2019 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ وێل برینگ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له عێراق و موقه‌ده‌م نێكۆلاس، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانیان له هه‌رێم و راوێژكارانی هه‌ماهه‌نگی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و تیمی هه‌ماهه‌نگی راوێژكاری، بڕیار و په‌یامی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌عێراق و هه‌رێم گه‌یانده وه‌زیری پێشمه‌رگه و رایانگه‌یاند، " چاوه‌ڕێی بڕیاری په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، ئاماژه‌كانیش بۆ په‌سندكردنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌عێراق و هه‌رێم زیاتره".
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هه‌وڵ و هاوكارییه‌كانی ماوه‌ی رابردووی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی كرد، كه رۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاویان له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بینی.
گوتیشی: چاوه‌ڕێی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و راوێژكارانیان ده‌كه‌ین، به‌لای ئێمه جێی بایه‌خ و ستایشه، هاوكات سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد، كه هه‌میشه له هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاری گه‌لی كوردستان و حكوومه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بوون.
H.B