كۆمپانیایه‌ك نووسینگه‌كانی وه‌رگێڕان ناچار ده‌كات كاغه‌زێكی تایبه‌ت به‌كاربهێنن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و نووسینگانه‌ی وه‌رگێڕانی یاسایی بۆ هاووڵاتیان ده‌كات، له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه ده‌بێت ته‌نیا ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه به‌كار بهێنن، كه كۆمپانیاكه كاری پێده‌كات و به هۆی به‌رزی نرخی كاغه‌زه‌كه‌شه‌وه، نووسینگه‌كانی وه‌رگێڕان گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ئه‌و كۆمپانیایه، به نووسینگه‌كانی وه‌رگێڕانی یاسایی له هه‌ولێر راگه‌یاندووه، ته‌نیا ئه‌و كاغه‌زه به‌كاربهێن، كه كۆمپانیاكه به‌كاری ده‌هێنێت.
ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن نووسینگه‌كانی وه‌رگێڕانی یاسایی له هه‌ولێر له لێدوانیاندا بۆ كوردستان24 رایانگه‌یاند، ئه‌و كاغه‌زه‌ی كۆمپانیاكه ده‌یسه‌پێنێت نرخی گرانه و ناچارمان ده‌كات نرخی وه‌رگێڕانی یاسایی زیاتر بكه‌ین و قورسایی گرانبوونی نرخیش ده‌خرێته سه‌ر شانی هاووڵاتی.
یه‌كێك له خاوه‌ن نووسینگه‌كان گوتی: ره‌نگه هاووڵاتییه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌كی هه‌بێت بۆ وه‌رگێڕان و 100 ئه‌ی فۆر بێت، ئه‌گه‌ر بكرێته ئه‌و كاغه‌زه‌ی كۆمپانیاكه ئه‌وا نرخه‌كه‌ی و تێچوونی چه‌ندین ئه‌وه‌نده‌ی ده‌چێته سه‌ر و گران ده‌بێت.
ناچاركردنی نووسینگه‌كانی وه‌رگێڕان به به‌كارهێنانی كاغه‌زی تایبه‌ت به كۆمپانیایه‌ك له كاتێكدایه، كه له ته‌واوی فه‌رمانگه و ناوه‌نده حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كار به كاغه‌زی ئه‌ی فۆری ئاسایی ده‌كرێت.
تا ئێستا نه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت و نه كۆمپانیاكه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی ئه‌و بڕیاره نوێیه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.