به‌رهه‌م ساڵح له نیویۆرك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدرال، له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له 74ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار، به‌رهه‌م ساڵح به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و رومن رادیڤ، سەرۆکی بولگاریا كۆبووه‌ته‌وه.
له‌و زنجیره كۆبوونه‌وانه‌ی سه‌رۆك كۆماردا، سه‌فین دزه‌یی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كردووه.
له‌و دیدارانه‌دا سەرۆك كۆمار جەختی لە خواستی عێراق کردەوە لە بونیادنانی پەیوەندییەکی بەھێز و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاریی و ھەماھەنگی ھاوبەش له‌گه‌ڵ وڵاتان.
به‌رهه‌م ساڵح دووپاتی لە گرنگی چڕکردنەوەی تەواوی ھەوڵەکان کردەوە لە پێناو ھێنانە کایەی ئاشتی و ئاسایش و بەرجەستەکردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەکە.
هه‌روه‌ها جه‌ختی لە گرنگی پەنابردنە بەر دیالۆگ و لێکگەیشتن لە نێوان سەرجەم لایەنەکاندا کرایەوە، بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ئ. م