به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كان فۆڕمی وانه‌بێژی دابه‌ش ده‌كه‌ن
K24- شه‌قڵاوه:
فۆڕمی وانەبێژی بەسەر بەشێك لە پەروەردەكان دابەشكرا، دەرچووانی زانكۆ و بەشە زانستیییەكان سەردانی پەروردەكان دەكەن و فۆرمی وانەبێژی پڕدەكەنەوە.
محه‌مه‌د عومه‌ر، كه ساڵی 2017 - 2018 بەشی زمانی عەرەبی لە كۆلێژی پەروەردەی تەواوكردووە، ئەو دەیەوێ لەو رێگەوەیەوە زانستی خۆی لە زمانی عەرەبیدا پەرە پێبدات، لە ھەمان كات ببێتە دەرفەتێك بۆ دامەزراندنی لە داھاتوودا.
له‌مباره‌شه‌وه فاخیر خالید، بەرێوەبەری په‌روه‌رده‌ی شەقڵاوە دەڵێت: بۆیە دابەشكردنی فۆرمی وانەبێژی دواكەوت، چونكە دەبێ سەرەتا ئاستی میلاكاتی قوتابخانەكان رێكبخرێتەوە و گواستنەوەی مامۆستایان تەواوبێت، ئینجا فۆڕمی وانەبێژی بەپێی پێداویست دابەش بكرێت.
لە سەر ئاستی ھەولێر فۆڕمی وانەبێژی پەروردەكانی (خەبات ، مەخموور، كۆیە، شەقڵاوە، سۆران، ره‌واندوز، مێرگەسۆر و چۆمان) دەگرێتەوە، مەرجەكانی دەبێ دەرچووی كۆلێژەی پەروەردە و پەروەردەی بنیات و بەشە زانستیەكان بن، ئەو پسپۆڕیانەشی كە خواستی زۆریان لەسەرە، زمانی ئینلگلیزی و عەرەبی وانە زانستییەكانن.
H.B