هۆشداری له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی دیكه ده‌درێت له كه‌نداو
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای قه‌ته‌ڕ (په‌رله‌مان) رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له دۆخی ناوچه‌كه نیگه‌رانه و ترسی له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی دیكه هه‌یه له كه‌نداو.
ئه‌حمه‌د بن عه‌بدوڵڵا مه‌حموود، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی قه‌ته‌ڕ، له وته‌یه‌كدا له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانانی ناوچه‌ی ئۆراسیا له شاری نور سوڵتانی كازاخستان، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه له قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یران و گرژییه‌كانی كه‌نداو و گوتی: "نامانه‌وێت ئه‌و گرژییانه ببنه ململانێی چه‌كداری، چونكه جیهان چیدیكه له توانایدا نییه به‌رگه‌ی ئه‌و ململانێیه بگرێت، هانی هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ین كۆنتڕۆڵی خۆیان بكه‌ن و خۆیان له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی به‌دوور بگرن".
ئه‌و به‌رپرسه قه‌ته‌ڕیه دووپاتی كرده‌وه، پێویسته ناكۆكییه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆ و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێن، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌نجامێكی قورس له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
رۆژی 14ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2019، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و مووشه‌ك، دوو دامه‌زراوه‌ی گه‌وره‌ی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه بۆردومان كران، كه زیانی به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نزیكه‌ی 5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی به ریاز گه‌یاند.
هه‌رچه‌نده دواتر حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، كه ئێستا له‌گه‌ڵ سعوودیه له شه‌ڕدان، به‌رپرسیارێتی خۆیان له هێرشه‌كه راگه‌یاند، به‌ڵام هه‌ندێك له وڵاتان، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مه‌ریكا، پێیوایه ئێران له پشته‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه بووه، ئێستا هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیاش له بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه نزیكن.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م