رێكلامكردن بۆ ده‌رمانه كیمیاییه جوانكارییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه
K24 - سلێمانی:
هەرچەندە بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی ریکلامکردن بۆ هەموو جۆرە دەرمانێك قەدەغەیە، بەڵام کۆمەڵێکی زۆر لە سەنتەرەکانی فرۆشتنی دەرمانی جوانکاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەڕێگەی کۆمەڵێك ئافرەتەوە کە بە "مۆدێل" ناسراون، ڕیکلام بۆ دەرمانەکانیان دەکەن. وەزارەتی تەندروستیش هۆشیاری به هاوڵاتیان ده‌دات، كە باوەڕ بەو ڕیکلامانە نەکەن، چونکە سەرجەمیان زیانبه‌خشن.
ريكلام كردن ئێستا باوترين جۆرى به بازاڕكردنه بۆ ساخكردنه‌وه‌ى كاڵاكان، به تایبه‌تیش بۆ بازرگانی و ساخكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانه كیمیاییانه به مه‌به‌ستی جوانكاری لای خانمان به‌كارده‌هێنرێن، هه‌رچه‌نده لە رێكه‌وتی 13ی تشرینی دووەمی 2018 وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا هەموو جۆرە ڕیکلامێك بۆ ئه‌و دەرمان و پێداویستییانه قەدەغە بکرێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵ بكرێت، به تایبه‌ت له سۆشيال ميديا.
به‌شێكى زۆرى پزیشكانى پسپۆر ئاماژە ده‌ده‌ن، ئەو دەرمانانە جگە لە زیانێکی زۆر، هیچ سوودێکیان نییە و کاریگەرییەکەشیان کاتییە، ئەو کەسانەی ڕیکلام بۆ ئەو جۆرە دەرمانانە دەکەن، تەنیا مەبەستیان قازانجی خۆیانە و پارە بە ژیانی خەڵکەوە پەیدا دەکەن.
له هەرێمی کوردستان هیچ یاسایەک نییە تایبەت بێت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بۆیە پێویستە وەزارەتى تەندروستی بە نووسراوی تایبەت داوا بكات رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئەو جۆرە ڕیکلامانە دەکه‌ن، خاوه‌نكاره‌كانيش ده‌ڵێن ته‌نیا سۆشياڵ ميديا شك ده‌به‌ن بۆ به بازاڕكردن و ساخكردنه‌وه‌ی كاڵاكانیان.
هەندێک پەیج هەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەناسراون و مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت، بەڵام ئەو کەسانەی ئەو جۆرە ڕیکلامانە دەکەن، کەسانی ناسراون لە کۆمەڵگادا و هەرکات وەزارەتی تەندروستی داوای له‌وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى كرد، ئه‌وكات ده‌توانێت رێکاری پێویست بەرامبەریان بگرنه‌به‌ر.
ئ. م