زاخۆ.. ته‌رمێك له‌سه‌ر لێواری رووباری خابوور دۆزرایه‌وه

K24 - زاخۆ:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، 25ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2019، ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی نزیك 40 ساڵان، له‌سه‌ر لێواری رووباری خابوور له زاخۆ، دۆزرایه‌وه.
عه‌قید سه‌عد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی زاخۆ، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له بوونی ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر لێواری رووباره‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، راسته‌وخۆ تیمه‌كانیان چوونه‌ته شوێنه‌كه و ته‌رمی هاووڵاتییه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی زاخۆ راشیگه‌یاند، به گوێره‌ی پشكنینه پزیشكییه سه‌ره‌تاییه‌كان، نزیكه‌ی 4 مانگ ده‌بێت ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه له‌ناو ئاودایه و خنكاوه، چونكه ته‌واوی جه‌سته‌كه‌ی شێواوه، هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نییه تاكو بناسرێته‌وه و كه‌سوكاریشی دیار نییه.
گوتیشی: "پێده‌چێت ئه‌و كه‌سه له ناوچه‌یه‌كی دیكه له ئاوه‌كه خنكابێت، چونكه هیچ حاڵه‌تێكی پێشتر به‌و ناوونیشانه له‌لایان تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام دوو حاڵه‌تی خنكان له رووباره‌كه تۆماركراوه، كه دوو گه‌نجن و ته‌مه‌نیان له 20 ساڵانه و تا ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌رگری شارستانی زاخۆ، ئه‌مساڵ 9 حاڵه‌تی خنكان له رووباری خابووری زاخۆ، تۆماركراوه.

ئ. م