قوتابیێکی کورد لە كێبڕكێیهكی نێودەولەتی زماندا دەبێتە یەکەمی سهر ئاستی جیهان
K24- ههولێر:
قوتابیێکی خوێندنگای کۆلیژی ئیشق لە دهۆك لە تاقیکردنەوەیێکی شارەزایی زماندا لەسەر ئاستی جیهان لە پلەم یەکەم دێت.
ئەم کچە کوردە به ناوی "بتول قوتەیبە" کە قوتابی پۆلی شهشهمه له خوێندنگای کۆلیژی ئیشق لە دهۆك، لە تاقیکردنەوەیێکی جیهانیدا لە سەر ئاستی 15 هزار کەس لە شارەزایی زماندا، پلهی یەکەم بهدهست دههێنێت.
ساڵانە تاقیکرنەوەیێکی ئۆنڵاین لە رێگهی ئینتەرنێتەوە لەسەر ئاستی جیهان لە شارەزایی زمانە جیهانییەکاندا دەکرێت، بو ئەمساڵیش بتول کە خەلکی قەزای شێخانە، بەشداری لهو تاقیكردنهوهیه دهكات و لە کێبڕکێیەکەد لە پلەی یەکەمی بهدهستهێنا.
تاقیکرنەوەکە زمانەکانی ئینگیلیزی، تورکی، فهرهنسی، ئەڵمانی، عەرەبی و چەند زمانێکی دیكه لەخۆ دەگرێت
جێگای ئاماژهیه، ئەم قوتابیە کوردە بەهۆی شارەزایی لە زمانانی تورکی پێش قوتابییە تورکەکان کەوتووە و توانیویەتی لە کوی 15 هەزار بەشداربوو لە پلەی یەکەم بێت.
H.B