كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین یاری كلاسیكۆ دیاریكرا
ئه‌نجوومه‌نی لالیگا، كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین یاری كلاسیكۆی له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید دیاری كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 25 ئه‌یلوولی 2019، ئه‌نجوومه‌نی لالیگا بڕیاریدا یه‌كه‌مین یاری كلاسیكۆ له قۆناخی یه‌كه‌می خوله‌كه له 26ـی مانگی داهاتوو له كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ له یاریگه‌ی كامپ نوو له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید بكرێت.
بارسێلۆنا ئه‌م یارییه له كاتێكدا ده‌كات كه له چامپیۆنزلیگ یاری كردووه و 24 كاتژمێر كه‌متر له ریال مه‌درید پشووی وه‌رگرتووه.
ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به 11 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی له ئۆساسونا پێشه‌نگی خوله‌كه ده‌گرێت، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا به 10 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت.