فیفا هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخرانه‌وه‌ی عێراق له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ده‌كات
كێشه و ناكۆكی نێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و عه‌دنان درجاڵی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تا دێت زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات و هه‌ردوولا سكاڵایان له دژی یه‌كتر تۆمار كردووه، له‌م پێناوه‌دا فیفا داوای روونكردنه‌وه ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی سڕكردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌كات.
عه‌دنان درجال رابه‌رایه‌تی به‌ره‌یه‌كی دژ به فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌كات و له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا تۆمه‌تی ساخته‌كاری داوه‌ته پاڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، له ئێستاشدا دوو ئه‌ندامی فیدراسیۆنه‌كه به‌تۆمه‌تی ساخته‌كاری ده‌ستگیر كراون.
له به‌رامبه‌ردا عه‌بدوالخالق مه‌سعوودی سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له فیفا سكاڵای تۆمار كردووه و تێیدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌ستێوه‌ردانی حكوومه‌ت و سیاسییه‌كان له فیدراسیۆنه‌كه‌ی به ئاشكرا هه‌ست پێده‌كات.
له‌م پێناوه‌دا فیفا نووسراوێكی ئاراسته‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌كات و داوا ده‌كات رێگری بكه‌ن له ده‌ستێوه‌ردانی حكوومه‌ت، داوای روونكردنه‌وه و هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش ده‌كات، له نووسراوه‌كه‌دا فیفا جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی له وه‌رزش بكرێت هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سڕ ده‌كرێت.
له ئێستادا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدوالخالق مه‌سعوود له كۆبوونه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان كۆبكه‌نه‌وه و ئه‌ستۆپاكی فیدراسیۆنه‌كه بۆ فیفا بسه‌لمێنن و هۆكاری ده‌ستگیركرانی دوو ئه‌ندامه‌كه‌شیان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه.