پۆچیتینیۆ بۆ بارسێلۆنا و ئالێگری بۆ تۆتێنهام؟

ئالێگری راهێنه‌ری پێشووی یوڤێنتۆس ده‌چێته لیستی به‌ربژێرانی شوێنگرتنه‌وه‌ی ماوریسیۆ پۆچێتیهۆ بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی تۆتێنهام.
رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه ئالێگری 52 ساڵ له ئه‌گه‌ری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پۆچێتینهۆ ئه‌وا ده‌بێته راهێنه‌ری نوێی تۆتێنهام.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه تۆتێنهام باش ده‌زانێت پۆچێتینهۆ دوای پێنج ساڵ ده‌یه‌وێت بچێته نێو ركابه‌رییه‌كی نوێ و وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی دیكه.
ئالێگری له كاتێكدا به‌ربژێر ده‌كرێت بۆ راهێنه‌رایه‌تی تۆتێنهام بۆ ماوه‌ی ساڵێكه له كاری راهێنه‌رایه‌تی دووركه‌وتۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت پۆچیتینیۆ بكاته شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌رپرسانی بارسێلۆنا له‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ده‌كه‌ن و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دوورخستنه‌وه‌ی ڤاڵڤێردییه.