وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم به‌ڵێن ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێن ده‌دات، گرنگییه‌كی زیاتر به بوژاندنه‌وه‌ی كارگه خۆماڵییه‌كان بدات، خاوه‌ن كارگه‌كانیش نایشارنه‌وه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت فریایان نه‌كه‌وێت، ئه‌وا یه‌ك له دوای یه‌ك كارگه خۆماڵییه‌كان زیانی زۆر ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش ناتوانن كێبڕكێی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بكه‌ن و هه‌لی كار بڕه‌خسێنن.
كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌شێك له به‌ڕێوبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كارگه ناوخۆییه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و، ئامانجی گرنگیدانی زیاتره به به‌رهه‌می ناوخۆیی و گوێگرتن له دواكاری خاوه‌ن كارگه‌كان.
له‌مباره‌شه‌وه موسلیم و باس له پاڵپشتی و كا ئاسانیه‌كانی حكوومه‌ت بۆ خاوه‌ن كارگه‌كان ده‌كات و ڕاشیگه‌یاند، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان تایبه‌ت به چاكسازی راپۆرته‌كانی خۆیان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه.
له‌كاتێكیشدا سه‌دان كارگه له بواره جیاجیاكاندا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، كه به‌شێكی زۆریان پێداویستی ناوخۆ به ئاسانی پڕده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام خاوه‌ن كارگه‌كان داوای پاڵپشتی زیاتر له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن به‌وه‌ی رێگری له‌به‌رهه‌می هاورده بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زۆرترین هه‌لی كار له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه بڕه‌خسێت.
ساڵانه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌مه‌به‌ستی كڕینی به‌شێك له كاڵا و پێداویستی، له‌كاتێكدا ئه‌و به‌رهه‌مانه له ناوخۆ به‌كواڵێتیه‌كی زۆر باشتر به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیاره‌كانه‌وه پشت به به‌رهه‌می ناوخۆ ببه‌ستێت و هانی بارزگان و سه‌رمایه‌داران بدات، بۆ ئه‌وه‌ی كارگه‌ی زیاتر له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرنن.
H.B