عادل جوبه‌یر بۆ كوردستان 24: ماوه‌ی 40 ساڵه ئێران په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی نانه‌وه‌ی پشێوی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
عادل جوبەیر وەزیری ده‌وڵه‌تی بۆ کاروباری دەرەوەی سعوودیه، تایبەت بە کوردستان ٢٤ رایگەیاند، ئێران لەوەتەی شۆرشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧9 مەرگ و ویرانکاری لە هەرێمەکە دروست دەکات و به‌رده‌وام پشتگیری گروپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات و پشێوی له ناوچه‌كه درووست ده‌كات.
جوبه‌یر گوتیشی: ئێران هاوکاری میلیشیا و کۆمەڵ و تاقمەکان لە عێراق، یەمەن، سوریا، لوبنان و وڵاتانی کەنداو دەكات، ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاش كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌م قسانه‌ی عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه بۆ كوردستان 24، له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتوون، كه ماوه‌ی 3 رۆژه به به‌شداری 193 وڵات له نیۆیۆرك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
H.B