كێشه‌ی تره‌مپ و سه‌رۆكی ئۆكرانیا یه‌كه‌م قوربانی لێكه‌وته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تا ئێستا ده‌رهاویشته‌كانی دوایین قه‌یرانی نێوان ركابه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته له هه‌ڵبژاردنی 2020، بووه‌ته هۆی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كۆرت فولكه‌ر، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ئۆكرانیا.
سه‌ره‌تا گرفته‌كه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، گوایه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، تره‌مپ به زێلینسكی راگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئۆكرانیدا بكات، كه كوڕه‌كه‌یی جۆزیف بایدنی ركابه‌ری كاری تێدا ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی هێشتا دیار نییه بایدن ده‌بێته كاندیدی سه‌ره‌كی دیموكراته‌كان و ركابه‌ری سه‌ره‌كی تره‌مپ، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێیوایه، له هه‌ڵبژاردنی 2020ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌بێته گرفت له‌به‌رده‌می.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، تره‌مپ ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كۆمپانیایه‌كی ئۆكرانی، كه كوڕه‌كه‌ی بایدن كاری لێده‌كات، زیان به‌و ركابه‌ره‌ی بگه‌یه‌نێت، به‌و پێیه‌ی راگرتنی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێشووتر له كۆمپانیاكه، له‌سه‌ر داوای بایدن بووه، ئه‌گه‌ر گومانه‌كه‌ی تره‌مپیش راست ده‌ربچێت، به زۆر له‌سه‌ر بایدن ده‌شكێته‌وه و ره‌نگه له ده‌ستپێكدا نه‌توانێت بچێته ناو ركابه‌رییه‌كان.
تا ئێستاش ته‌نها كورت فولكه‌ر به‌هۆی ناونهێنانی له یه‌كێك له راپۆرته میدیاییه‌كان، كه له‌و كه‌یسه تێوه‌گلاوه، ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، دوای ناوهێنانیشی، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بانگهێشتی فولكه‌ری كردووه.
دواتریش نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌نه ده‌سپێكی لادانی تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی.
پیلۆسی هۆكاری ئه‌وه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵسوكه‌وتی تره‌مپ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بووه و ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ده‌ستی سێیه‌م و وڵاتێكی دیكه‌وه، ده‌ستكاری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.
ئ. م