فه‌ره‌نسا "جیهاد"ی قه‌ده‌غه كرد
K24 - هه‌ولێر:
دادگای شاری دیجۆنی رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا، بڕیاریدا ناوی "جیهاد" بۆ منداڵانی تازه له دایكبوو، قه‌ده‌غه‌یه.
به گوێره‌ی رادیۆی "فرانس ئینفۆ"، یه‌كێك له دانیشتووانی ناوچه‌كه، له نۆڤه‌مبه‌ری 2018 منداڵێكیان بووه و ویستوویه‌تی ناوی بنێت "جیهاد"، به‌ڵام دوای چه‌ند مانگێك له دانیشتنی دادگایی، بڕیار ده‌رچوو كه ئه‌و ناوه قه‌ده‌غه‌یه و له داهاتوو زیان به به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
به گوێره‌ی رادیۆكه، دادوه‌ری شاره‌كه له ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه نووسیویه‌تی: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناوی جیهاد كه له جیهانی عه‌ره‌بی به‌كارده‌هێنرێت، به مانای تێكۆشانی پیرۆز، جه‌نگی پیرۆز، كار، هه‌وڵ و كۆشش دێت، كه‌واته ناوه‌كه واتایه‌كی ئه‌رێنی هه‌یه، به‌ڵام له دۆخی ئێستا و به هۆی بزووتنه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كان و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان، له هزری مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه".
دواجاریش دادگا بڕیاریدا له بڕی "جیهاد" منداڵه‌كه ناو بنرێت "جاهد".
سه‌رچاوه: RT
ئ. م