سه‌رۆكی سلڤادۆر به سێڵفییه‌ك ده‌ستی به وتاره‌كه‌ی كرد

K24 - هه‌ولێر:
له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتاره‌كه‌ی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، نایب بوكڵه، سه‌رۆكی سه‌لڤادۆر له دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته سه‌ر سته‌یجی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان, سێڵفییه‌ك به مۆبایله‌كه‌ی ده‌گرێت و دواتریش له گوتاره‌كه‌یدا داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه كۆتایی به‌و خه‌رجییه زۆره‌ی بهێنێت.
سه‌رۆكی سلڤادۆر پێشنیاز ده‌كات، له جياتى ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ببه‌ستێت و هه‌موو سه‌ركرده‌كان بێنه نیویۆرك، ئێستاكه كه سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیایه، باشتره هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌ك له وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه به سكایپ گوتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، ئه‌وكات خه‌ڵكیش زیاتر بینه‌ری ده‌بێت له‌وه‌ی ئێستا.
پوخته‌ی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی سلڤادۆر له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: "بڕوام پێ بكه‌ن، خه‌ڵك زیاتر سێڵفییه‌كه ده‌بینێت له گوتاره‌كه‌ی ئێستامان. جیهان گۆڕاوه، به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌كو خۆیه‌تی. ره‌نگه له چه‌ند ساڵی داهاتوودا، پێویست نه‌كات ئه‌و هه‌موو رێگه‌یه ببڕین و بێینه نیویۆرك و له‌م باڵه‌خانه‌یه كۆببینه‌وه. كاتێك ده‌كرێ له‌رێگای ڤیدیۆ كۆنفڕانسێكی سكایپه‌وه گوتاره‌كه پێشكه‌ش بكه‌ین و به ملیۆنان دۆلاریش بگه‌ڕێنینه‌وه و خه‌رجی زیاده نه‌كه‌ین، كاریگه‌ريی گوتاره‌كه‌ش هه‌روه‌كو خۆی ده‌بێت، به‌ڵكو ره‌نگه زیاتریش كاریگه‌ریی هه‌بێت".
ئ. م