فیلمێكی نوێ له باره‌ی سه‌ددام حوسێن به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
فیلمێكی نوێی هۆلیوود، له باره‌ی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراق ده‌رده‌هێنرێت و ئه‌كته‌رێكی میسریش رۆڵه‌كه‌ی به‌رجه‌سته ده‌كات.
به گوێره‌ی وێبسایتی "یهومولسابع"ی میسری، سه‌ید به‌دریه، ئه‌كته‌ری میسری و نیشته‌جێی ئه‌مه‌ریكا، رۆڵی سه‌ددام له فیلمه‌كه‌دا ده‌بینێت، به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ شتێك له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه ئاشكرا بكات.
ئه‌و ئه‌كته‌ره به میدیا میسرییه‌كانی راگه‌یاندووه، هه‌ر كاتێك له كاری وێنه‌گرتنه‌كه ته‌واو بوو، ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
ئ. م