سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر دەكات

قه‌ته‌ر جه‌خت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

رۆژی شەممە 28ـی 9ـی 2019 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خالید حەمەد ئەلسڵیتی، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق كرد.

لەو دیدارەدا باڵیۆزی قەتەر لە عێراق پێزانینی هەبوو بۆ ئەو پێشڤەچوونانەی لە هەرێمی كوردستاندا لە بواری ئابووری و بووژانەوە هاتووەتە ئاراوە.

باڵیۆزی قه‌ته‌ر، جەختیشی لە ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان قەتەر و هەرێمی كوردستان كردەوە.

ئ. م