عه‌بدولوه‌هاب ساعدی له باره‌ی بڕیاری لادانی له پۆسته‌كه‌ی بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - به‌غدا:
فه‌ریق عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق، له باره‌ی بڕیاری لادانی له پۆسته‌كه‌ی به بڕیاری عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، زانیاری له باره‌ی هۆكاری ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌و جۆره نییه.
عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، ئه‌گه‌رچی فه‌رمانده‌یه‌كی شیعه‌ی سه‌ربازی عێراقه، به‌ڵام له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، رۆڵێكی دیاری بینی و له زۆربه‌ی ناوه‌نده میدیاییه‌كاندا به‌وه وه‌سف ده‌كرا، كه سنووره‌كانی تایه‌فه‌گه‌ریی تێكشكاندووه، هاوكات لای سووننه‌كانی مووسڵیش جێگه‌ی ئومێد بوو، به‌و پێیه‌ی پێشتر خوێندنی زانكۆیی له‌و شاره ته‌واو كردبوو، به‌ڵام ئێستا بڕیاری گواستنه‌وه‌ی له شوێنه‌كه‌یه‌وه بۆ ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌رچووه.
سه‌باره‌ت به بڕیاری لادانه‌كه‌شی، بۆ كوردستان 24 گوتی: "ئێمه له ریزی سه‌ربازیدان، هه‌رچ بڕیارێك ده‌ربكرێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و بڕیارانه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئه‌و قوربانیدانه بگونجێت كه داومانه". دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، له هه‌ر شوێنێك بێت وه‌كو سه‌ربازێك و پارێزه‌رێكی نیشتمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
عه‌بدولوه‌هاب عه‌بدولزه‌هره ساعدی، پێشتر ده‌رچووی به‌شی فیزیای زانكۆی مووسڵه و كۆلێژی سه‌ربازی به پله‌ی ملازمی دوو له ساڵی 1985 ته‌واو كردووه، له سه‌روبه‌ندی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو له پێشڕه‌ویكردن و پاراستنی پێكهاته‌ی شاره‌كه، كه سووننه بوون.
ئ. م