داوای جێبهجێكردنی یاسای مافی بهدهستھێنانی زانیاری دهكرێت
K24- ههولێر:
لە ڕۆژی جیھانی مافی بهدهستهێنانی زانیارییدا ئەوەی کە تا ئێستا گرفتە لە بەردەم ڕۆژنامەنووسان و فەرمانبەران، وەك پێویست لەناو دامەزراوەکانی حکوومەتدا دەستیان بە زانیاری ناگات، لەگەڵ ئەوەی یاساکە لە ساڵی ٢٠١٣ لە پەرلەمان دەرچووە، بەڵام تا ئێستا وەك پێویست جێبەجێ نەکراوە.
رهحمان غهریب، بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان دەڵێت: لەکاتێکدا کابینەی نۆیەم شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵیی ڕاگەیاندووە و خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی کردووهتە كاری لهپێشینه، ئەوە ئەرکیهتی لەم کابینەیە کار بۆ جێبهجێكردنی ئهو یاسایه بكات.
ڕۆژنامەنووسان و یاساناسان جێبەجێ نەکردنی یاساکە بۆ دوو ھۆکار دەگێڕنەوە، ئهویش نەبوونی ھۆشیاری ھاووڵاتیان و فەرمانبەرانە لە سەر مادە و بڕگەکانی یاساکە و، ھەروەھا نەبوونی فەرمانبەرێکی تایبەتە لە دامەزراوە حکوومیەکان، کە پەیوەستبێت بە جێبەجێ کردنی یاساکە.
لهمبارهشهوه دیاری عهزیز، كه ڕۆژنامەنوسه دەڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان کە پێویستە چاودێر بن لەسەر جێبەجێ کردنی یاساکە، کەمتەرخەمن و وەك پێویست بەدواداچوون ناکەن، بۆ ئهوهی حکوومەت و دامەزراوەکان ناچار بە جێبەجێ کردنی ئهو یاسایه بکەن.
٢٩ ی ئەیلوول ڕۆژی جیھانی مافی دەستکەوتنی زانیارییە، بەشێکی زۆر لە وڵاتانی دونیا ئەم یاسایە بە گرنگ دەزانن و، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا یاسایەکی لەم جۆرە لە عێراق نییە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ وە یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری کە لە ٢٢ مادە پێکھاتووە، لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە.
H.B