چێڵسی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی تۆمار كرد
له گه‌ڕی حه‌وته‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی له نێو یاریگه‌ی خۆی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێرا و به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام شكسی به یانه‌ی برایتۆنی میوانی هێنا.
له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له خوله‌كی 50ـی گێمی دووه‌م، جۆرجینیهۆی ناوه‌راستكاری ئیتاڵی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و به لێدانی پێناڵتی گۆڵی یه‌كه‌می چێڵسی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 76 ویلیان دا سیلڤای به‌رازیلی گۆڵی دووه‌می بۆ چێڵسی زیاد كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ كوڕانی فرانك لامپارد مسۆگه‌ر كرد و چێڵسی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
چێڵسی بۆ یه‌كه‌مینجار له ژێر سه‌رپه‌رشتی فرانك لامپارد توانی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی به‌خاوێنی بێڵێته‌وه و له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه‌ی تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژا بوو، هه‌ڵبه‌ت یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی چێڵسی بوو له نێو یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج له پرێمه‌رلیگ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ره لاوه‌كه‌یان.