مانچێسته‌ر سیتی یارییه قورسه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی به سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕ كرد
له گه‌ڕی حه‌وته‌می پرێمه‌رلیگ، مانچێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به ئێڤه‌رتۆن هێنا و به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له خوله‌كی 24 گابریێل خیسۆسی به‌رازیلی گۆڵی پێشكه‌وتنی له یارییه‌كه كرد، دواتر له خوله‌كی 33 دۆمینیك ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئێڤه‌رتۆن یه‌كسان كرده‌وه، به‌مه‌ش گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
پاشان له گێمی دووه‌م، ئه‌ستێره جه‌زائیرییه‌كه‌ی مان سیتی ده‌ركه‌وت و له خوله‌كی 71 ریاز محه‌ره‌ز تیپه‌كه‌ی گواردیۆلای له یارییه‌كه پێشخسته‌وه، به‌مه‌ش محه‌ره‌ز له دوایین 17 یاری له‌گه‌ڵ سیتیزن 10 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه.
پاشان له خوله‌كی 84 ره‌حیم ستێرلینگ گۆڵی سێیه‌می بۆ مان سیتی زیاد كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
مانچێسته‌ر سیتی ئه‌م وه‌رزه له كۆی 7 یاری، 5 بردنه‌وه، 1 شكست و 1 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و به 16 خاڵ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگی گرتووه و به جیاوازی 5 خاڵ له یانه‌ی لیڤه‌رپوولی پێشه‌نگ دووره.