له گواستنه‌وه‌ی زستانه دی لیخت رووده‌كاته بارسێلۆنا؟
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، بارسێلۆنا پلانێكی داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا ماتیاس دی لیخت له یوڤێنتۆسه‌وه بگوازێته‌وه.
پێگه‌ی كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت خراپی دۆخی ئێستای دی لیخت له یوڤێنتۆس بقۆزێته‌وه و له گواستنه‌وه‌ی زستانه ئه‌و یاریزانه به‌ره‌و كه‌ته‌لۆنیا بگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه دی لیخت په‌شیمانه له‌وه‌ی به قسه‌ی دی یۆنگی هاوڕێی نه‌كرد و بارسێلۆنای ره‌تكرده‌وه و رێگه‌ی یوڤی هه‌ڵبژارد.
ماتیاس دی لیختی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی ئایاكسه‌وه به 85 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس و بووه گرانبه‌هاترین به‌رگریكار له مێژووی یانه‌كه و سێریا ئه‌ی، له‌وه‌ته‌ی دی لیخت روویكردۆته یوڤی نه‌یتوانیوه شوێنی خۆی به ته‌واوه‌تی له پێكهاته‌ی یانه‌كه جێگیر بكات و له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ یوڤی ته‌نیا به‌شداریی 5 یاری كردووه.