ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید قسه‌ی به دایكی ناوبژیوان گوتوه
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سێرخیۆ رامۆس له دواین یاریی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید قسه‌ی ناشرینی به ناوبژیوان گوتووه و مه‌ترسی سڕكرانی له خولی ئیسپانی له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه له ئه‌گه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی یارییه‌كه و سكاڵا تۆماركردن له‌سه‌ر رامۆس ئه‌وا به‌رگریكاره‌كه‌ی ریال مه‌درید له 4 تا 12 یاریی له لالیگا سڕ ده‌كرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رامۆس قسه‌ی ناشرینی به دایكی ناوبژیوانی گوتووه، به‌مه‌ش چاوه‌ڕێی سزایه‌كی قورسی رامۆس ده‌كرێت.
پێشتریش دیێگۆ سیمیۆنی رایگه‌یاندبوو ئه‌وه‌ی له یاریگای روویداوه له یاریگا ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان ده‌زانێت سێرخیۆ رامۆس چی پێ گوتووه.