فیفا هەڕەشە لە تۆپی پێ عێراق دەکرێت

پێشبینی دەکرێت تەواوی چاڵاکیەکانی تۆپی پێ عێراق سڕ بکرێن

فێدراسیۆنی تۆپی پێ نێودەوڵەتی فیفا دەستی بە لێکۆلینەوە کردووە لەسەر رووداوەکانی ئەم دوواییەی تۆپی پێ عێراق.

سەرچاوەکانی عێراقی بڵاویان کردۆتەوە فیفا ئەندامێکی ئێرانی خۆی راسپاردووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات هەموو شتێک لەسەر دۆسیەی دەست تێوەردانی سیاسیەکانی عێراق لە وەرزش یەکلا بکاتەوە و لە ئەگەری راستی و دروستی ئەم بابەتە، ئەوا چاوەڕێ دەکرێت فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق تووشی سزایەکی قورس ببنەوە.

ماوەیەک پێش ئێستا عەدنان درجال کە پاڵێوراوی سەرۆکایەتی فێدراسیۆنی عێراق بوو، سکاڵایەکی لە دژی چەند ئەندامێکی ئەو فێدراسیۆنە بە بیانۆی ئەوەی کە دەستکاری ئەنجامەکانی هەڵبژاردەنیان کردووە لە دادگای وڵاتەکەی تۆمار کرد و دواتر دوو کەس لە ئەندامان دەستگیر کران، بۆیە فیفا داوای روونکردنەوەی بەپەلەی كرد و ئێستاش لە رێگەی ئەندامە ئێرانیەکەیان چاوەڕێی کۆتا راپۆرت لەسەر ئەم بابەتە دەکەن و لە ئەگەری راستی و دروستی ئەم بابەتانە، ئەوا چاوەڕێ دەکرێت عێراق لە تەواوی چالاکیەکان سەر بە فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی سڕ بکرێت.

پێشتریش فیفا لەسەر دەست تێوەردانی بەرپرسانی سیاسی لە وەرزش، چەندین وڵاتی ناوچەکەی وەکو ئێران و کوەیتی سڕ کردووە.