میلان گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ شیڤچینكۆ ده‌ستپێكرد
شكسته‌كه‌ی شه‌وی رابردووی میلان به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ناچار كرد به خێرایی پلان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی جیامپاوڵۆی راهێنه‌ر دابڕێژن و هه‌وڵ بۆ رازیكردنی شیڤچینكۆی ئه‌ستێره‌ی پێشوویان بده‌ن.
پێگه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی میلان له‌گه‌ڵ ئاندرێ شیڤچینكۆی ئۆكرانی ده‌ستی به گفتووگۆكردن كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی میلان وه‌ربگرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌رپرسانی میلان به ته‌واوه‌تی له‌و ده‌ستپێكه خراپه‌ی ماركۆ جیامپاولۆی راهێنه‌ر نیگه‌رانن، به‌وپێیه‌ی له كۆی 6 یاری ئه‌م وه‌رزه 4 یارییان دۆڕاندووه، بۆیه ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه به كۆی ده‌نگ له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و به دوای شوێنگره‌وه‌ی دا ده‌گه‌ڕێن، له ئێستاشدا ئاندرێ شیڤچینكۆ بژارده‌ی یه‌كه‌میانه بۆ شوێنگره‌وه‌ی جیامپاوڵۆ.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه شیڤچینكۆی گۆڵكاری مێژوویی یانه‌ی میلان گرێبه‌سته‌كه‌ی وه‌ك راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكرانیا له هاوینی 2020 كۆتایی دێت.