هازارد: بهڵێن به هاندهرانی ریال مهدرید دهدهم دهبێت شانازیم پێوه بكهن
ریال مەدرید دوای دۆرانەكەی لە گەڕی یەکەم بەرامبەر پاریس سانجێرمان، ئەمجارەیان رووبەرووی کلەب بروجی بەلجیکی دەبێتەوە، لە کاتێکدا ئەم یانەیە پێنج یارییە لەسەر یەک تامی دۆڕانی نەکردووە، لە مێژووشدا بە یانە مەدریدییەکە نەدۆڕاوە.
مێرنگی لە دوایین چوار یاریی چامپیۆنزلیگ تەنیا یەک بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە سێ یاریش دۆڕاوە.
شاهانەکان بۆ ئەم یارییە چاویان لە تواناکانی ئێدین هازاردە بۆ ئەوەی یەکەم سێ خاڵی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگیان بۆ بەدەست بهێنێت، هازاردیش بەڵێن بە هاندەران دەدات وابکات شانازیی پێوە بکەن.
ئێدین هازارد، یاریزانی ریال مەدرید له پرێس كۆنفرانسێكدا بهمشێوهیه وهڵامی رۆژنامهنووسانی دایهوه:
"دەزانین ئەم یارییەمان چەندە گرنگە، پێشبینی یارییەکی پڕگۆڵ دەکەم، بەڵام یارییەکی ئاسان نابێت، من لەوە تێدەگەم هاندەران چاوەڕێی شتی گەورە و تۆمارکرندی سێ گۆڵ لە یارییەک لە من دەکەن، منیش هەمان شت لەخۆم چاوەڕێ دەکەم، بەڵێن بە هاندەران دەدەم وابکەم شانازیم پێوە بکەن، من دەتوانم لەو ئاستە باشتر پێشکەش بکەم کە تاکو ئێستا پێشکەشی یانەکەم کردووە، %١٠٠ بۆ یاریکردن ئامادەم بەڵام پێویستم بە کاتە، هەموومان مێژووی درێسی ژمارە ٧ لە ریال مەدرید دەزانین، بۆیە من دەمەوێت نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگا لەم وەرزە بەدەست بهێنین.
له قۆناخی كۆمهڵهكانی چامپیۆنزلیگ، سبهی سێشهممه، له كاتژمێر 7:55 خولهكی ئێواره به كاتی ههولێر له یاریگهی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مهدرید میوانداریی كلهب بروج دهكات.