وەرزی هەناری هەڵەبجە دەستپێدەكات

هەناری هەڵەبجە پێگەیشتووە
kurdistan24.net

K24 - ھەڵەبجە

ھەناری ھەڵەبجە پێگەیشتووە و باخەوانەكان دەستیان بە لێكردنەوەی ھەنارەكان كردووە، بەشێك لە باخەوانەكان دەڵێن، تا بارانی پایز لە باخی ھەنارەكان نەدات، ھەنار چێژ و تامی نابێت، بەڵام ئێستا لەسەر داوای كڕیارەكان ھەنار لێدەكەنەوە و دەیخەنە بازارەوە.

ئێستا باخەوانەکان سەرقاڵی لێکردنەوەی ھەنارن و دەیانەوێت نۆبەرەی ھەناری ھەڵەبجە لەم سەرەتای وەرزی پایزە بخەنە بازاڕەوە، لە سەرەتای ئەم وەرزە چەند جۆریکی دیاریکراو لەھەنار دەخرێتە بازاڕەوە، جۆرەکانی ھەنار زۆرە، بەڵام بەلای باخەوانەکانەوە ھەنار تا باران لێی نەدات خۆش نابێت، بەڵام ئێستا لەسەر خواستی ھاووڵاتییان دەیخەنە بازاڕ.

لەنزیک باخە ھەنارەکەوە ئەم کەپرە بچوکە دەبینرێت ئێرەشوینی فرۆشتنی ھەنارەکانەو سەرڕێگای چەند ناوچەیەکی گەشتیارییە ھەربۆیە ژمارەیەکی زۆر ھاوڵاتی بێرەدا ڕۆژانە تێدەپەڕن و ھەنار لە باخەوان و فرۆشیارەکان دەکڕن.

سنووری پارێزگای ھەڵەبجە رووبەرێکی فراوانی پێکدێت لە باخ، لەو رووبەرەش بەشێكی زۆری كراوەتە باخی ھەنار و چەندین جۆری ھەنار لەم سنوورە ھەیە وەک ھەناری ساڵەخانی کە بەناوبانگترینە و ھەناری شیرین و ھەناری مەلەسی و لاڕەشە و چەندین جۆری دیکە لەو سنوورە ھەیە.

ھ.م