گوێزی ھۆڵەندی ركابەریی گوێزی خۆماڵی دەكات
K24 - چۆمان
جوتیارێكی كورد له حاجی ئۆمه‌ران، باخێكی گوێزی له جۆری هۆڵه‌ندی چاندووه، ئه‌و گوێزه به ساڵێك دێته به‌رهه‌م، قه‌باره‌ی گوێزه‌كه گه‌وره‌و توێكڵه‌كه‌ی ته‌نك و كاكڵێكی گه‌وره‌و به‌تامی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌م گوێزه خواستی زۆری له‌سه‌ر بێت و میوانێكی خۆشه‌ویست بێت له كوردستان.
بە گوتەی جوتیاران گوێزی ھۆڵەندی دووهێنده‌ی گوێزی خۆماڵی ده‌رده‌كه‌وێ، توێكڵێكی ناسكی هه‌یه و خاوه‌نی ناوكێكی پڕه، بووەته میوانێكی پڕخواست له ھەرێمی كوردستان. بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یان پێویستیان به هیچ ئامرازێك نییه، گوێزی هۆڵه‌ندی باڵا كورت و پڕ به‌رهه‌مه، هه‌ندێكیان پێویسته خۆیانی بۆ دانه‌وێنن بۆ لێكردنه‌وه، ئه‌وانه‌شی زۆر به‌رزن به دارێكی دوومه‌تری داده‌وه‌شێندرێن. دوای كۆكردنه‌وه به كۆمه‌ڵ توێكڵه سه‌وزه‌كه‌ی لێده‌كرێته‌وه، كاری ئاسانه و كه‌مترین وزه‌ی مرۆیی ده‌وێت.
ئێستا له ناوچه كوێستانی و شاخاوییه‌كان وه‌رزی كۆكردنه‌وه‌ی گوێزه، كارێك كه جۆری گوێز له رابردوودا گرنگی به شێوازی داوه‌شاندنی نه‌دراوه و بۆ هاتنه به‌رهه‌می گوێزێكی خۆماڵی 20 ساڵی پێویست بووه له كاتێكدا ئه‌م گوێزه بیانییه له ساڵی یه‌كه‌می دا دێته به‌رهه‌م.
ھ.م