رانیه.. دهست بهسهر دەیان هەزار قوتوو خواردنەوەی کحوولیدا گیرا
K24 - راپهڕین:
هێزەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین دەیان هەزار قوتوو خواردنەوەی کحوولی جۆراو جۆریان لە دوو کۆگای دەرەوەی شارۆچکەی چوارقوڕنەی سنووری ڕانیە، دەست بەسەرداگرت، کە هیچ مەرجێکی تەندرووستیان تێدا نییە.
رائید سۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بەکوردستان 24ی راگەیاند، کۆگاکان هیچ مەرجێکی تەندرووستیان تێدا نییە و دەیان هەزار قوتوو دەبێت خواردنەوەی کحوولیان تێدا هەڵگیراوە .
ئاماژەی بەوەشکرد ئەو خواردنەوە کحوولیانە چەند جۆرێکن و ماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچووە، بەڵام خاوەنەکەی مێژووی دەرچوون و بەکارهێنانی سڕیونهتهوه و لەشوێنی ئەوە جارێکی دیكه رێكهوتی تازەی لە قوتووەکان داوەتەوە.
گوتەبێژی پۆلیس جەختی کردەوە چەند کەسێك فەرمانی دەستگیرکردنیان بە دوو تۆمەت، تۆمەتی بەسەرچوونی خواردنەوە کحوولیەکان و تۆمەتی ساختەکردن بۆ دەرچووە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە دەکەن.
ئ. م