ڤاڵڤێردی قسه‌ی كۆتایی له باره‌ی مێسی و یارییه‌كه‌ی ئینته‌ر میلان كرد
.jpg)
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا پێشبینی یارییه‌كی سه‌خت و ئاڵۆز به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان ده‌كات، دڵنیاش نییه له یاریكردنی مێسی و له‌باره‌ی داهاتووی خۆیشی ترسی نییه و هه‌ست به هیچ گومانێك ناكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1 ئۆكتۆبه‌ری 2019، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئینته‌ر میلان، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و ترسی خۆی له ئینته‌ر میلان پیشان دا.
له‌مباره‌یه‌وه ڤاڵڤێردی گوتی: ئینته‌ر میلان زیاتر له تیپێكه، یاریزانه‌كان و راهێنه‌ر و پلانه‌كانیان سه‌ره‌تایه‌كی سه‌رنجڕاكێشیان تۆمار كردووه، بۆیه پێشبینی یارییه‌كی سه‌خت و ئاڵۆز ده‌كه‌ین.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: دڵنیا نیم له مێسی و دێمبڵی نازانم پشت به‌م دوو یاریزانه ده‌به‌ستم یان نا، نامه‌وێت مه‌ترسیان له‌سه‌ر دروست بكه‌ین، هه‌ریه‌كه له ئانسو و ئالبا و ئۆمتیتی پێكانیان هه‌یه له‌گه‌ڵمان نابن.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: بیرۆكه‌یه‌كی خراپ نییه ئه‌گه‌ر ئانتوان گریزمان له‌لای چه‌پ یاخود له قوڵایی یاریی بكات، بینیومه به‌باشی له‌و شوێنانه یاریی كردووه، ده‌رباره‌ی خۆشم هه‌ست به‌وه ناكه‌م كه له مه‌ترسیدابم یاخود گومان له داهاتووی خۆم هه‌بێت.
له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، سبه‌ی چوارشه‌ممه، له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا و ئینته‌ر میلان له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئینته‌ر تا ئێستا شه‌شجار سه‌ردانی ئه‌م یاریگه‌یه‌ی كردووه و پێنج یاری دۆڕاندووه.