یانه‌ی زاخۆ سێیه‌مین یاری له‌سه‌ریه‌ك له خولی نایابی عێراق دۆڕاند
له خولی نایابی عێراقی ئه‌م وه‌رزه، یانه‌ی زاخۆ بۆ دووه‌مین یاری له‌سه‌ریه‌ك له نێو یاریگه‌ی خۆی تووشی شكست ده‌بێت و به‌مه‌ش زاخۆ 441 رۆژه نه‌یتوانیوه له نێو یاریگه‌ی خۆی له خولی نایابی عێراق هیچ سه‌ركه‌وتنێك تۆمار بكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2 ئۆكتۆبه‌ری 2019، له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی عێراق یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداریی یانه‌ی كاره‌بای شاری به‌غدای كرد و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی 2 ـ 1 دۆڕاند، به‌مه‌ش یانه‌ی زاخۆ له هه‌ر سێ یارییه‌كه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق تووشی شكست ده‌بێت.
دوایین سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی له خولی نایابی عێراق پێش 441 رۆژ بوو كاتێك زاخۆ له 13 ته‌مووزی 2018 میوانداریی یانه‌ی به‌حری كرد و یارییه‌كه‌ی (3 ـ 2) گۆڵ برده‌وه.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه 3 یاری كردووه و 3 یاری دۆڕاندووه و ته‌نیا 1 گۆڵی كردووه و 4 گۆڵی لێكراوه و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خاڵێكی هه‌بێت له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.