وەزارەتى کار بۆ چاكسازی لە ناوى خاوەن پێداویستیيە تایبەتەکان سهنتهرێك دهكاتهوه
K24 - سلێمانی:
وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى بۆ تۆمارکردن و پێداچوونەوە و چاكسازیكردن لە لیستی ناوى خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، سەنتەرێکى تایبەت بە دەست نیشانکردنى ڕێژەى کەمئەندامى لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دەکاتەوە.
خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانیش دڵخۆشن بەو ھەنگاوەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ چوار ساڵی داھاتوو.
وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەیەكی چەند ساڵەی تایبەت بە تۆماركردن و پشكنینی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، سەنتەرێكی تایبەت بە دیاركردنی رێژەی كەمئەندامی و ئەنجامدانەوەی پشكنین بۆ خاوەن پێداویستییە لە شارەكانی ھەرێمی كوردستان دەكاتەوە.
بەپێی دوایين ئاماری خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، ژمارەيان ھەرێمی كوردستان زیاتر لە 103 ھەزار كەس دەبێت و لەو ژمارەیەش 81 ھەزار و 111 كەسیان لە دووبارە پشكنینەوەیان دەرچوون، ھاوكات خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان داوا دەكەن گۆڕانكاريی لە دیاريكردنی رێژەی كەمئەندامی بكرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە لە ساڵی 2013ـەوە ناوی ھیچ خاوەن پێداویستییەكی تایبەت تۆمار نەكراوە.
ئ. م