خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت له ته‌واوی عێراق راگیرا
K24 - هه‌ولێر:
خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت، له ته‌واوی عێراق، جگه له هه‌رێمی كوردستان، راگیرا و هاووڵاتیان ناتوانن ده‌ستیان به‌و خزمه‌تگوزارییه بگات.
به گوێره‌ی وێبسایتی "سۆمه‌ری نیوز"، بڕیاری راگرتنی خزمه‌تگوزارییه‌كه، دوای خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو دێت، كه له زۆربه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق هاووڵاتیان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران، تا ئێستا 6 خۆپیشانده‌ر و كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، وه‌كو ئاو، كاره‌با و بێكارییه‌كی كوشنده، هاووڵاتیان رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی حكوومه‌ت هوتاف ده‌كێشن.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ش، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌كو فه‌یسبووك، تویته‌ر، ئینستاگرام و واتس‌ئاپ، له عێراق له كاركردن راگیراون، جگه له هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، كه ئه‌ویش ژێرخانی ئینته‌رنێتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، له كاتژمێر پێنجی به‌یانییه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له به‌غدای پایته‌خت راگه‌یه‌ندراوه و ماوه‌ی كۆتایی هاتنی قه‌ده‌غه‌كه‌ش دیاری نه‌كراوه.
ئ. م